بەپەلە

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە
جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵدەبژێردرێن

- 11/14/2019 8:37:00 AM 1525 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ کۆدەببێتەوە و هەریەکە لە جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاکە هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبونەوەکە دو بڕگە لە خۆدەگرێت کە ئەوانیش خستنەڕوی سیڤی  وخستنە دەنگدانی (هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا) بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر.

لە بەشی دوەمی بەرنامەی کاری کۆبوەکەشدا هاتوە، سیڤی (دلۆڤان محەمەد تاح) دەخوێنرێتەوە و وەکو پاڵێوراو بۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەخرێتە دەنگدانەوە. 
دوای 15 ساڵ له‌ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى، رۆژى 10ى ئه‌یلولی ئەمساڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكرد

 

دوای 15 ساڵ له‌ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى، رۆژى 10ى ئه‌یلولی ئەمساڵ دواین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوەبه‌ره‌كانى سنورى هه‌ولێر ئه‌نجامدا و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكرد. 

12ی ئەیلول ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی 27 ئەندام لە کۆی 28 ئەندامی ئامادەبو فرسەت سۆفی وەکو پارێزگاری هەولێر لە پشکی پارتی هەڵبژێردرا

 

12ی ئەیلول ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی 27 ئەندام لە کۆی 28 ئەندامی ئامادەبو فرسەت سۆفی وەکو پارێزگاری هەولێر لە پشکی پارتی هەڵبژێردرا.

گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم لە کاتێکدایە دوای دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەکرا، زۆرینەی قایمقام، بەڕێوبەری ناحیە و بەڕێوبەرە گشتییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەگۆڕدرێن بەتایبەت ئەوانەی ماوەیەکی زۆرە لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP