هەواڵی ئەمڕۆ

مارك ئەسپەر: 600 سەربازی ئەمریكا لە رۆژئاڤای كوردستان دەمێننەوە

- 11/13/2019 11:50:00 PM 2825 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مارك ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند،" 600 سەربازی ئەمریكا لە رۆژئاڤای كوردستان دەمێننەوە.

مارك ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا راشیگەیاند،"ئەمریكا هاوكارییەكانی بەردەوام دەبێت بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، چونكە رۆڵی هەسەدە بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی داعش گرنگە".

مارك ئەسپەر وتیشی،"ماوەی یەك هەفتەی دیكەمان پێویستە بۆ ئەوەی بە تەواوی هێزەكانمان لە شاری كۆبانێ لە رۆژئاڤای كوردستان بكشێنەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP