بەپەلە

قەڵادزێ؛ ئۆتۆمبێلێك لە پیاوێکی تەمەن 102 ساڵ دەدات

- 11/13/2019 10:18:00 PM 6551 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە پیاوێكی تەمەن 102 ساڵی داوە و برینداری كردوە و بەمەبەستی چارەسەری رەوانەی سلێمانی كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین وتی،"ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان پەترۆڵ) لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ خۆی کێشا بە هاوڵاتیەک بەناوی ( ع . ئـ . ح ) لەدایكبوی ساڵی 1917 پیشەی کاسب، بەو هۆیەشەوە برینداربو.

وتیشی،"بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، ئەو هاوڵاتیە قاچی ڕاستی شکاوەو پاش چارەسەری سەرەتایی بەرەو سلێمانی بەڕێكراوە و دادوەر بە ماددەی 23 لە یاسایی هاتوچۆ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP