بەپەلە

"تۆ یارمەتی ئەردۆگان دەدەیت تا کوردەکان کۆمەڵکوژ بکات"
هونەرمەندێکی ئەمریکی لەسەر کورد هێرشی توند دەکاتە سەر ترەمپ

- 11/13/2019 10:12:00 PM 44725 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چێریلن سارکیزیان، گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ناسراو بە چێر هێرشی توند دەکاتە سەر ترەمپ و پێی دەڵێت" تۆ یارمەتی ئەردۆگانت داوە تا پاکتاوی کوردەکان بکات".

" ئەگەر داعش بگەڕێتەوە، ئەوا تۆ(ترەمپ) و ئەردۆگان بونەتە هۆی گێڕانەوەیان، تۆ یارمەتی ئەردۆگانت دا تا کوردەکان کۆمەڵکوژ بکات" چێر لە تویتەر وای نوسیوە.

هەروەها دەشڵێت" داعش قەشەیەکی ئەرمەنی و باوکی کوشت، ئێستا  ئەردۆگان لە خۆشیدا دەفرێت، ئەردۆگان تۆی بە پارە كڕیوە، یان هێز یاخود هەردوکیان".

لەتویتێکی دیکەدا نوسیویەتی" ئەردۆگان ماستاوی بۆ ترەمپ کردوە تار ێگەی بدات جینۆسایدی کوردەکان بکات".