خه‌ندان-
رێكخراوی جیهانی یونسێف پێی وایه نابێت هیچ منداڵێك به‌هۆی نه‌خۆشیه ڤایرۆسیهكانهو گیان له‌ده‌ستبدات، به‌وهۆیه‌وه ڤاكسین-ی دژه توشبونی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانی كه به‌هۆی ڤایرۆسه جیاجیاكانه‌وه توشی منداڵان ده‌بن بۆ له‌سه‌دا 45ی منداڵان دابینده‌كات.
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، له وه‌رزی "كوتانی منداڵاندا" پێكه‌وه ده‌چنه زیاتر لی 95 وڵاتی جیاواز، كه ژماره‌یه‌كی زۆر پزیشك و خۆبه‌خش له‌وكاره‌دا به‌شدارده‌بن و ڤاكسینی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ئیفلیجی و سورێژه و نه‌خۆشیه هاوشێوه‌كانیان ده‌ده‌نه منداڵان.
*تیمه پزیشكیه‌كان به‌سه‌ر شاخه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون
سه‌ره‌ڕای ئاڵنگاریه‌كانی یه‌مه‌ن كه چوار ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگ دۆخێكی وۆر له‌بار دروستده‌كات بۆ ڤایرۆسی نه‌خۆشیه درێژخایه‌ن و هه‌میشه‌ییه‌كان، تیمه پزیشكیه‌كانی یونسێف له‌ژێر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا تونیویانه ڤاكسین بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌كاربهێنن.
هاوكات له گینیا، به‌هۆی زه‌مینله‌رزه‌وه دۆخه‌كه لهباربوه بۆ نه‌خۆشكه‌وتنی منداڵان و هاوڵاتیان، هه‌ربۆیه هه‌وڵی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ پێدانی ڤاكسین به منداڵانی ناوچه‌كه.
*روباره‌كان تێده‌په‌ڕێنن
له نیپاڵ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه، كارمه‌نده پزیشكیه‌كانی یونسێف رێگه‌ی سه‌خت ده‌گرنه‌به‌ر ته‌نها له‌پێناو پێدانی ڤاكین به خه‌ڵك و گه‌یاندنی بۆ شوێنی مه‌به‌ست، بۆ پاراستنی ڤاكسینه‌كان، پێویسته له پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاو‌دا هه‌ڵبگیرێت، بۆیه به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ش كارمه‌نده‌كان كۆڵناده‌ن رێگه سه‌خته‌كان ده‌بڕن
*رێگه چۆڵ و ته‌نهاكان ده‌گرنه‌به‌ر
سه‌ره‌ڕای گه‌رما به‌تینه‌كه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ژیان و گیانیان، تیمه پزیشكیه‌كان رێگه چۆڵ و ته‌نهاكانی ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌گرنه‌به‌ر، تا ده‌ستیان بگاته ئه‌و منداڵانه‌ی له خێزانه هه‌ژاره‌كانن و دورن له ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی.
*رێگه نافه‌رمیه‌كان تێده‌په‌ڕێنن
*به به‌له‌م ده‌چنه شوێنی دیاریكراو
له ناوچه‌كانی كامبۆدیا و هه‌ندێك ناوچه‌ی پاكستان، تاكه رێگه بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێك له دانیشتوان به‌كارهێنانی به‌له‌مه.
*به بایسكیڵ...
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، به‌كارهێنانی مۆتۆرسكیل و بایسكیل رێگه‌یه‌كه له رێگه‌كانی یونسێف بۆ گه‌یشتن به دانیشتوان و منداڵان.
*رێگه ئاسمانیه‌كانیش ده‌خه‌نه خزمه‌تی كاره‌كه‌یان
له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی مۆزه‌مبیق و سودان، كه ئه‌و ناوچانه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسی یه‌كێكن له سهختترینهكان، تیمه پزیشكیه‌كان هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌یان به‌كارهێناوه، به‌وشێوه‌یه توانیویانه ده‌ستی خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانی جیهان.
له هه‌ندێك گوندیش كه دوره‌ده‌ستن و هیچ رێگه‌یه‌كی له‌بار نیه بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی تا بگه‌ن به منداڵانی ئه‌و گوندانه و ڤاكسینی پێویستیان بده‌نێ، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كاهێنراوه و كاره‌كان هاوشێوه‌ی شوێنه‌كانی دیكه به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون.
یونسكۆ ده‌ڵێت "ئامانجمان ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای بارودۆخه ناله‌بار و رێگه سه‌خته‌كان، ده‌ستمان بگاته سه‌رجه‌م منداڵانی جیهان و بێبه‌شیان نه‌كه‌ین له ڤاكسینی دژه نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان، چونكه سه‌رجه‌م منداڵان ئه‌و افهیان هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین دوره ده‌ستن و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان به رێژه‌ی پێویست نیه.