کرێکارێک بەهۆی روخانی دێوارێک گیانی لە دەستدا
-
11/13/2019 9:18:00 PM
4514 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
ئەمشەو لە قەزای سۆران، بەهۆی داڕمانی دیوارێك، كرێكارێك گیانی لەدەستدا.
عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە خەندان-ی رایگەیاند،"ئەمشەو لە گەرەکی بەرگوانی قەزای سۆران، بەهۆی داڕمانی دیوارێك، كرێكارێك گیانی لەدەستدا".
وتیشی،"كرێكارەكە ناوی ( ئ . ق. س ) لەدایک بوی ساڵی 1965ەو خەڵكی ئورمیەی رۆژهەڵاتی كوردستانە و خاوەنی 6 منداڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگەڵ روداوەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنەكە و بەهاوكاری هاوڵاتیان توانیان بە زویی تەرمی كرێكارەكە لەژێر دیوارە روخاوەكە دەربهێنن، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستا تەرمەكەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و ئاگاداری كەسوكاریان كراوەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی.