وەزیری ئاوەدانكردنەوەی كوەیت دوای هەڵمەتێكی لێپرسینەوەی پەرلەمان دەستی لەكاركێشایەوە

- 11/13/2019 9:03:00 PM 1345 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی كوەیت دەستی لەكاركێشایەوە دوای ئەوەی هەڵمەتێكی لێپرسینەوەی لە پەرلەمان بەرامبەر ئەنجامدرا.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و رێگەوبانی گشتی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دانیشتوانی كوەیت، جنان رەمەزان بوشەهری، ئێوارەی سێ شەممە، دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە دوای ئەوەی روبەروی هەڵمەتێكی لێپرسینەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی بوەوە.
لەسەر ئەم سەكۆیەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە پۆستەكەم رادەگەیەنم، بەداخەوە خاوەن كۆمپانیاكان و بەرژەوەندییەكان لە راستی گەورەتربون

 

لە دوا وەڵامدانەوەیدا وەزیری ئاوەدانكردنەوە، وەڵامی پەرلەمانتار عومەر تەبتبائی دایەوە و وتی،"لەسەر ئەم سەكۆیەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە پۆستەكەم رادەگەیەنم، بەداخەوە خاوەن كۆمپانیاكان و بەرژەوەندییەكان لە راستی گەورەتربون"

ئەمڕۆ دەوەستم بە سەرێكی بەرزەوە لەبەرامبەر خاوەن بەرژەوەندییە تایبەتەكان، شانازی دەكەم بە هەر بڕیارێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەوڵەت داومە

 

وتیشی،"ئەمڕۆ دەوەستم بە سەرێكی بەرزەوە لەبەرامبەر خاوەن بەرژەوەندییە تایبەتەكان، شانازی دەكەم بە هەر بڕیارێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەوڵەت داومە، ئەمانەت پارێز دەبم و رێز لەو سوێندە دەستوریەش دەگرم كە خواردومە كاتێك وتم من پارێزەری موڵك و ماڵی گشتی دەبم".

دەستەكاركێشانەوەی ئەو وەزیرە، دوای ئەوە دێت كە 10 پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی گەلی كوەیتی، نامەیەكیان ئاراستەی مەزروق عەلی غانم، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی كوەیتی كرد بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ لێپرسینەوە لە پەرلەمان.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP