بەپەلە

راشد ئەلغەنوشی بەزۆرینەی دەنگ بوە سەرۆكی پەرلەمانی تونس

- 11/13/2019 8:48:00 PM 1394 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو پەرلەمانی تونس دەنگدانی بۆ سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامداو بە زۆرینەی دەنگی 123 پەرلەمانتار راشد ئەلغەنوشی كاندیدی بزوتنەوەی نەهزە بە سەرۆكی پەرلەمانی تونس هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، لەکۆی 217 پەرلەمانتار 123 ئەندام دەنگیان بەراشد ئەلغەنوشی كاندیدی بزوتنەوەی نەهزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تونس.

هەڵبژاردنی کاندیدی بزوتنەوەی نەهزە لەنێو چوار کاندیدی دیکەی پارتە سیاسییەکاندا بوە کە دواتر نەخشەی هاوپەیمانێتی و رێککەوتنە سیاسییەکانی لەسەر دیاریدەکرێت.
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەدوا ساتەکانی دانیشتنی نێوان بزوتنەوەی نەهزە و پارتی دڵی تونسدا بوە

دیاریکردنی غەنوشی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تونس، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەدوا ساتەکانی دانیشتنی نێوان بزوتنەوەی نەهزە و پارتی دڵی تونسدا هات کە یەکەمیان خاوەنی 52 کورسی پەرلەمانی و ئەوی دیکەشیان خاوەنی 38 کورسی پەرلەمانییە.

جگەلەوە، کوتلەی هاوپەیمانی کەرامە، کە خاوەنی 21 کورسی پەرلەمانییە، هاوبەشی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکەیانە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP