بەپەلە

لەسوریا چەکی کیمیاییان دروستکردوە
ئەمریکا 22 کۆمپانیا و کەسایەتی خستە لیستی رەشەوە

- 11/13/2019 8:42:00 PM 2738 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی ئەوەی دەستنیان لەدابینکردنی کەرەستەی دروستکردنی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجیدا هەبوە لەسوریا، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا 22 کۆمپانیا و کەسایەتی خستە لیستی رەشەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا 22 کۆمپانیا و کەسایەتی خستە لیستی رەشەوە، بەهۆی ئەوەی دەستنیان لەدابینکردنی کەرەستەی دروستکردنی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجیدا هەبوە لەسوریا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانە جگەلەوەی لەچالاکییەکانی دروستکردنی چەکی کیمیاییدا رۆڵیان هەبوە، هاوکات کەرەستەی دیکەی سەربازی ئەمریکییان بۆ ئێران گواستۆتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،  دەستەی پیشەسازی و ئاسایشی وەزارەتی بازرگانی بڕیاریداوە ئەو کەسایەتی کۆمپانیایانە چیتر بۆیان نیە کەلوپەلی کۆمپانیای ئەمریکی بکڕن بەبێ رەزامەندی حکومەتی ئەمریکا.

لەنێو ئەو کۆمپانیایانەی سزادراون ناوی کۆمپانیای رەهاڵ بۆ دابینکردنی پێداویستی تەکنۆلۆجی و پزیشکی، کۆمپانیای ئوردونی لوبنانی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تاقیگە هاتوە کە مادەی کیمیاییان بۆ کارگەکانی دروستکردنی چەک ئامادەکردوە.

هاوکات، جگەلەوە کۆمپانیاکانی راس گەیت و بێست وەی بەهۆی ئەوەی کەرەستەی سەربازی ئەمریکییان بۆ ئێران گواستۆتەوە، خراونەتە لیستی رەشەوە.


نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP