بەپەلە

كوردانی ئەمریكا لەبەردەم كۆشكی سپی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

- 11/13/2019 8:38:00 PM 1653 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەكاتی كۆبونەوەی نێوان، دۆنالد ترەمپ،سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەئیب ئەردۆگان، كوردانی ئەمریكا لەبەردەم كۆشكی سپی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و دژی چونی ئەردۆگان بۆ ئەمریكا چەندین دروشمیان بەرزكردەوە.

 

سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا و کۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکەکەی، نارەزایی کوردانی ئەمریکای لێکەوتەوە و بۆ دەربڕینی نارەزایی سەبارەت بە سیاسەتی تورکیا بەرابەر بە رۆژئاڤا لەبەردەم کۆشکی سپیدا گردبونەتەوە.

منداڵانی کوردەکانی دانیشتوی واشنتن،  لەبەردەم کۆشکی سپیدا بە کێشانی وێنەی رەنگاورەنگ ئاماژە بە نارەزایەتیەکان دەکەن و داوای ژیانی ئاشتیانە بۆ کوردانی رۆژئاڤا دەکەن.

لوقمان ئەحمەد، پەناری کورد لە رۆژئاڤا  بە پەیامنێری فرانس 24 دەڵێت" دەمەوێت تورکیا لە رۆژئاڤا بچێتە دەرەوە  و واز  لە کوشتنی کوردان بهێنێت، ئێمە وەک نەتەوەیەک مافی خۆمان هەیە، ئێمە تێرۆرست نین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP