هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ترەمپ تەئكیدی لە مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا كردەوە

- 11/13/2019 8:23:00 PM 8390 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە تەئكیدی كردەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا دەمێننەوە و پارێزگاری لە كێڵگە نەوتیەكان دەكەن.

دۆنالد ترەمپ لە میانی دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند،"هێزەكانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوت".

ترەمپ رایگەیاند،"كوردەكان رازین بەو دۆخەی ئێستا و ئاگربەست لە باكوری سوریا بەردەوام دەبێت".

سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتیشی،"من لە نیگەرانییەكانی توركیا سەبارەت بە باكوری سوریا تێدەگەم".

لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند،"پەیوەندییە بازرگانییەكانمان لەگەڵ توركیا لە 20 ملیار دۆلارەوە بۆ 100 ملیار دۆلار گەشە پێدەدەین.

راشیگەیاند،"لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە سیستمی موشەكی بەرگری S400ی روسی و فرۆكەی شەڕكەری F35 ی ئەمریكی گفتوگۆمان كرد".

سەبارەت بە دەستگیركراوەكانی داعش لە توركیا وتی،"توركیا تەنها 100 چەكداری داعشی دەستگیركردوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP