بەپەلە

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک دەبێتە قوربانی

- 11/13/2019 8:12:00 PM 7284 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو یەکێک لەسەرنشینەکانی برینداربو.

کارزان مەجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بەخەندان- ی ڕاگەیاند،"لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان نزیک ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی تەکسی جۆری توێتا کرولا وەرگەڕاو بەو هۆیەوە یەکێک لەسەرنشینەکانی برینداربون"

ئەوەشی ڕونکردەوە، "ڕوداوەکە لەکاتێکدابوە کە ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆشتوە لەنزیک چێشتخانەی باوەنور کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە، لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP