بەپەلە

ماوه‌ی دو ساڵه‌ دو پشیله‌ هه‌وڵی چونه‌ ناو مۆزه‌خانه‌یه‌كی ژاپۆن ده‌ده‌ن

- 11/13/2019 8:10:00 PM 1834 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ماوه‌ی دو ساڵه‌، دو پشیله‌ له‌ شاری هێرۆشیما-ی ژاپۆن، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بچنه‌ ناو مۆزه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای نه‌گه‌یشتنیان به‌ ئامانجه‌كه‌یان، هه‌وادارێكی زۆریان له‌خۆیان كۆكردوه‌ته‌وه‌.

ساڵی 2016، یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری ئۆنۆمیچی له‌ شاری هێرۆشیما، رێگریان له‌ پشیله‌یه‌كی گه‌وره‌ و جوان كرد بچێته‌ هۆڵی مۆزه‌خانكه‌، له‌وكاته‌وه‌ به‌هۆ ئه‌وه‌ی پشیله‌كه‌ به‌رداومبوه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ چونه‌ژوره‌وه‌، پاسه‌وانه‌كان رێ و شوێنی توندتریان گرتوه‌ته‌ به‌ر.

پشیله‌ ره‌شه‌كه‌ هێنده‌ سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه‌ی كردوه‌، فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناوی "كین چان"یان لێناوه‌، له‌مدوایییانه‌شدا، رۆژنامه‌ جیهانیه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه‌، كین چان هاوڕێیه‌كی ره‌نگ خۆڵه‌مێشی خۆی هێناوه‌، تا مۆزه‌خانه‌كه‌ ببینێت وپێكه‌وه‌ بچنه‌ ژوره‌وه‌، فه‌رمانبه‌ره‌كان ناوی "جۆ چان"یان له‌ پشیله‌ خۆڵه‌مێشیه‌كه‌ش ناوه‌.

له‌ ئێستادا، سه‌ردانیكردن و هه‌وڵدان بۆ چونه‌ ناو مۆزه‌خانه‌ هونه‌ریه‌كه‌ی ژاپۆن، بوه‌ته‌ كاری بنچینه‌ییان، هه‌مو رۆژێك پاسه‌وانه‌كان ده‌یانبینن  كه‌ هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ده‌رگا ئۆتۆماتیكه‌یكان ده‌ده‌ن.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وی تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجام، ئه‌و دو پشیله‌یه‌ بونه‌ته‌ جێگه‌ی هه‌وادارێكی زۆر، به‌ به‌رده‌وامی مۆزه‌خانه‌كه‌ ڤیدیۆی ئه‌و دو پشیله‌یه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌كاتێكدا پاسه‌وانكان رێگری له‌ هه‌وڵه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ چونه‌ژوره‌وه‌، گه‌شتیارانیش گرت ڤیدیۆییه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌  و به‌وشێوه‌یه‌ بونه‌ته‌ خاوه‌ن هه‌وادارێمی زۆر.

به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 45 هه‌زار كه‌س، فشارێكیان ده‌ستپێكردوه‌ بۆ چونه‌ژوره‌وه‌ی ئه‌و دو پشیله‌به‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆزه‌خانه‌كه‌ رێگری له‌ چونه‌ ژوره‌وه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌كات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP