هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

بەهۆی دروستکردنی بەنداوی ئیڵیسو
تورکیا دەستی بە وێرانکردنی شاری مێژویی حەسەنکێف کردوە

- 11/13/2019 7:37:00 PM 1023 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی تورکیا،  دەستیکردوە بە خاپورکردن لەناوبردنی شوێنەوارەکانی شاری حەسەنکێف لە پاریزگای باتمانی تورکیا.


هۆکاری تێکدان و روخانی حەسەنکێف،  دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنی  بەنداوی  "ئیلیسو" ئەوەش لەچوارچێوەی پرۆژەی "گاپ" کە زۆربەی بەشەکانی ئەم پرۆژەیە لە شارەکانی باکوری تورکیا جێبەجێ دەکرێن.

حەسەن کێف مێژوەکەی 12 هەزار ساڵە و زۆربەی سەردەمە مێژوییەکانی ئەم ناوچەیەی بەخۆوە بینیەوە، ناوچەیەكی كوردنشینە و دەكەوێتە باكوری كوردستان، مێژوەكەی  بە یەكێك لە دێرینترین شارەكان هەژماردەكرێت، لە ئێستاشدا ئەو شارە لەژێر هەرەشەی ژێرئاوكەوتنی بەنداوەكەی توركیادایە.

بەنداوی ئیڵیسو، كە دەكەوێتە باكوری كوردستان (باشور و رۆژهەڵاتی توركیا)، بەشێكە لە پرۆژەی ئابوری "باشوری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ" كە لەلایەن توركیاوە كاری لەسەردەكرێت و ئامانجی وەبەرهێنانی بڕی هەزار و 200 مێگاوات كارەبای هەیە.

رێکەوتی، 2ی ئابی ئەمساڵ حكومەتی ئەنقەرە دەستیكرد بە پڕكردنی گەنجینەی ئاوی بەنداوی ئیڵیسو لەسەر روباری دیجلە، حكومەتی عیراقیش دەڵێت ئەو بەنداوە رێژەی ئاوی عێراق كەمدەكاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP