هەواڵی ئەمڕۆ

نوری مالیكی: ئەو كەسانەی توندوتیژی دەكەن پێویستە دەستگیربكرێن

- 11/13/2019 5:48:00 PM 1080 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا، نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشوتری عێراق رایگەیاند،"ئەو كەسانەی توندوتیژی دەكەن پێویستە دەستگیربكرێن".

نوری مالیكی جەختی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد كردەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوەی عێراقی كۆبوەوە، دوای تەواوبونی كۆبونەوەكە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان، نوری مالیكی جەختی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد كردەوە.

ئەو كەسانەی توندوتیژی دەكەن پێویستە دەستگیربكرێن

 

نوری مالیكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراق و ئەو توندوتیژیانەی رویانداوە وتی،"ئەو كەسانەی توندوتیژی دەكەن پێویستە دەستگیربكرێن".

لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا نوری مالیكی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بە گرنگ و پڕبایەخ وەسفكردو رایگەیاند،"لەئێستادا ئەو سەردانە بایەخی خۆی هەیە".

ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ سەرۆك بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە جیا كۆبوەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP