بەپەلە

رۆژنامەیەکی چینی: روسیا لەتوانایدایە دە جار ئەمریکا وێران بکات

- 11/13/2019 5:09:00 PM 8622 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رۆژنامەی سوهۆ ( Sohu)-ی چینی بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی روسیا ژێرخانێکی باشی چەکی ئەتۆمی هەیە، ئەو وڵاتە لەتوانایدایە دە جار خاکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وێران بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، حکومەتی روسیا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر کڵاوەی ئەتۆمییە و شوێنی گونجاویشی بۆ بەکارهێنانی ئەم کڵاوە ئەتۆمییانە هەیە، بەتایبەتیش جۆری ( تو-160)، ئەمە جگەلە بونی ژمارەیەکی زۆر چەکی بالیستیکی ستراتیژی و کەشتی ژێردەریایی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بەتایبەتیش کەشتی ژێردەریایی ( بورییە).
روسیا مامەڵەی توند لەگەڵ ئەمریکا دەکات و ئەوەش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی شۆککردوە

ئەو رۆژنامە چینییە باسی لەوەش کردوە، روسیا مامەڵەی توند لەگەڵ ئەمریکا دەکات و ئەوەش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی شۆککردوە.

هەروەها، رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە دۆخی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لەئێستادا بەرەو خراپی دەڕوات و لەئایندەشدا دەسەڵاتی لەئەمریکا زیاتر دەبێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە وڵاتانی ناتۆ ئاگاداربن لەبەکارهێنانی هێز چونکە کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP