سەرۆکی پێشوی هەواڵگر ڤەنزوێلا لە ئیسپانیا بێسەروشوێن دەبێت

- 11/13/2019 5:00:00 PM 1034 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەسەرو بەندی داواکاری ئەمریکا بۆ رادەستکردنی، هوگۆ ئارماندۆ کەرڤەخال سەرۆکی پێشوی دەزگای هەواڵگری سەربازی ڤەنزیوێلا لە ئیسپانیا بێسەر و شوێن دەبێت.
 لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێین و ون بوە

 


وتەبێژی پۆلیسی نیشیمان ئیسپانیا لە باریەوە دەڵێت" لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێین و ون بوە".

بێسەرو شوێن بونی کارڤاخال لەدوای چەند رۆژێک دێت، لە داواکاری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ رادەستکردنی بە تۆمەتی بە قاچاخبردن و فرۆشتنی مرۆڤ.
 پۆلیسی ئیسپانیا سەرۆکی پێشوی دەزگای هەواڵگری ڤەنزیۆلای دەستگیرکرد

 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، پۆلیسی ئیسپانیا سەرۆکی پێشوی دەزگای هەواڵگری ڤەنزیۆلای دەستگیرکرد و لە ناوەراستی مانگی 10ی ئەمساڵیشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای رادەستکردنی ناوبراوی کرد، بەڵام دادگای ئیسپانیا ئەو داواکاریەی رەتکردوە و لە بەرامبەردا ناوبراوی ئازادکرد.

پارێزەری هوگۆ ئارماندۆ کارڤاخال بە میدیای ئیسپانیای راگەیاندوە، ناوبراو لە چەند رۆژی رابردودا هەواڵی دوبارە دەستبەسەرکردنەوەی پێگەیشتوە و لەو کاتەوە نازانێت ناوبراو لەکوێ خۆی حەشارداوە و بەرەو کوێ هەڵهاتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP