خەندان-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ڤینیسینت پۆپیۆو بەرپرسی نوسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەی بو، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان و عێراق و پرسەكانی پەیوەست بە گۆڕانكارییە پێشبینیكراوەكان.
تایبەت بەدۆخی كوردستان، كۆسرەت ڕەسول ڕایگەیاند، یەكێتی لەگەڵ یەكهەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانە و هەوڵی جددی دەدا تا سەرجەم هێزە كوردستانییەكان خاوەن دیدێكی هاوبەش بن بۆ پرسەكانی پەیوەست بە دۆخی كوردستان.
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی پشتیوانی خۆی بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا كە پشتیوانی لەهەمو هەوڵێكی چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەكەن
سەبارەت بەدۆخی بەغداو خۆپیشاندانەكان، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی پشتیوانی خۆی بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا كە پشتیوانی لەهەمو هەوڵێكی چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەكەن و سەبارەت بەپرسی هەمواری دەستوریش ڕایگەیاند نابێ مافە دەستوریی و یاساییەكانی كورد دەستكاری بكرێ و دەبێ دەستور ڕەنگدانەوەی واقیعی نەتەوەو ئایین و پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق بێت.
بەشێكی تری دیدارەكە تەرخانكرا بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی و پرسی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی، لەمڕوەوە كۆسرەت ڕەسول بەوردی باسی لەهەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار خستەڕو.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپا تەوەرێكی تری دیدارەكە بو، كۆسرەت ڕەسول داوای لە بەرپرسی نوسینگەی یەكێتی ئەوروپا كرد كە هەوڵبدەن پەرە بە پەیوەندییەكان بدەن و لەسێكتەرە جیاوازەكان خزمەتی هەرێمی كوردستان بكەن.