سەنتەرێکی راهێنانەوەی سروشتی لە هەولێر دەکرێتەوە
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمیتەی خاچی سوری نێودەڵەتی كۆبوەوە

- 11/13/2019 4:29:00 PM 616 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جیل کاربۆنیێ جێگری سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد.

لە كۆبونەوەیەكدا، جێگری سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەماهەنگی و کارئاسانییان بۆ خاچی سور بۆ جێبەجێکردنی چالاکی و پڕۆژەکانی لە هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی رایگەیاند،"بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی راهێنانەوەی سروشتی بۆ یارمەتیدانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر دەکەینەوە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی خاچی سوری نیودەوڵەتی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مرۆیی لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، جەختیشی لە بەردەوامیی هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ رێکخراوەکە کردەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP