بەپەلە

رۆژنامەیەک: سەرۆک بەرهەم جوڵەیەکی فراوانی بۆ کۆبونەوەی سەرجەم لایەنەکان دەستپێکردوە

- 11/13/2019 2:55:00 PM 2626 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی "ئەلعەرەبی جەدید" لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرهەم ساڵح جوڵەیەکی فراوانی بۆ رێکخستنی کۆبونەوەی سەرۆکی هەمو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە کۆشکی سەلام دەستپێکردوە، ئەوەش بە ئامانجی راگەیەندنی هەڵوێستێکی نوێی هاوبەشی لایەنەکان کە وەڵامدەرەوەی قۆناغەکە بێت.
سەرۆک بەرهەم جوڵەیەکی فراوانی بۆ رازیکردنی سەرکردەی کوتلە سیاسییەکانی عێراق یان نوێنەرەکانیان دەستپێکردوە بۆ رێکخستنی کۆبونەوەیەک لە کۆشکی سەلام

 

رۆژنامەی "ئەلعەرەبی جەدید" بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق جوڵەیەکی فراوانی بۆ رازیکردنی سەرکردەی کوتلە سیاسییەکانی عێراق یان نوێنەرەکانیان دەستپێکردوە بۆ رێکخستنی کۆبونەوەیەک لە کۆشکی سەلام لە بەغدا.
ئامانج لە کۆبونەوەکە دەربڕینی هەڵوێستێکی نوێی هاوبەشی هەمو لایەنە سیاسییەکانە، لە ژێر رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ئێستا و هەڵوێستی توندی نێودەوڵەتی بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانج لە کۆبونەوەکە دەربڕینی هەڵوێستێکی نوێی هاوبەشی هەمو لایەنە سیاسییەکانە، لە ژێر رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ئێستا و هەڵوێستی توندی نێودەوڵەتی بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و پێویستی وەڵامدانەوەی ناڕەزاییەکان.
ئەو کۆبونەوەیەی سەرۆک کۆمار هەوڵی بۆ دەدات بۆ ئەوەیە هەمو لایەنەکان بە یەک هەڵوێستی وەڵامی ناڕەزایی خۆپیشاندەران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەنەوە

 

بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەو کۆبونەوەیەی سەرۆک کۆمار هەوڵی بۆ دەدات بۆ ئەوەیە هەمو لایەنەکان بە یەک هەڵوێستی وەڵامی ناڕەزایی خۆپیشاندەران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەنەوە.
هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان مەحاڵە داوا لە خۆپیشاندەران بکات، ناڕەزاییەکانیان بوەستێنن

 

باسی لەوەشکردوە، "هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان مەحاڵە داوا لە خۆپیشاندەران بکات، ناڕەزاییەکانیان بوەستێنن، لەبەرئەوەشە حکومەت و پەرلەمان دەیانەوێت وای نیشانبدەن کە مەرجەعیەت دەخوازێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا چاکسازی بکرێت، بۆیە دەبێت خۆپیشاندەران دەرفەت بە حکومەت بدەن کارەکانی خۆی بکات و متمانەی لێوەرنەگیرێتەوە، ئەوەش بە تەواوی ناڕاستە".
ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە

 

ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە، بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش زیاتر لە 319 کەس کوژران و نزیکەی 15 هەزار کەسیش برینداربون.
قەیرانی عێراق ئەوەیە هەندێک هێزێ سیاسی ناتوانن راستگۆبن و باوەڕبکەن ئەوە ناڕەزاییەی لە عێراق رودەدات کاردانەوەی بڵاوبونەوەی گەندەڵیە لە هەمو وڵاتدا

 

لای خۆیەوە عەدی عەواد، پەرلەمانیاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە، "قەیرانی عێراق ئەوەیە هەندێک هێزێ سیاسی ناتوانن راستگۆبن و باوەڕبکەن ئەوە ناڕەزاییەی لە عێراق رودەدات کاردانەوەی بڵاوبونەوەی گەندەڵیە لە هەمو وڵاتدا، هەروەها نەبونی چاکسازییەکی راستەقینەیە کە شەقام هێوربکاتەوە".
هەندێک هێزی سیاسی پێیانوایە خۆپیشاندانەکان تەنها هەڵچونێکی کاتییە و لە چەند رۆژێکدا کۆتاییان دێت، لەبەرئەوە سازشکردنی سیاسی و چاکسازی و داواکاری خۆپیشاندەران قبوڵناکەن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەندێک هێزی سیاسی پێیانوایە خۆپیشاندانەکان تەنها هەڵچونێکی کاتییە و لە چەند رۆژێکدا کۆتاییان دێت، لەبەرئەوە سازشکردنی سیاسی و چاکسازی و داواکاری خۆپیشاندەران قبوڵناکەن.
11ی ئەم مانگە نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عیراق بەرنامەیەکی چاکسازی بۆ وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران بڵاوکردەوە

 

11ی ئەم مانگە نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عیراق بەرنامەیەکی چاکسازی بۆ وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران بڵاوکردەوە، بەگوێرەی بەرنامەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا هەمو زینداییانی خۆپیشاندانەکان ئازاد دەکرێن و لە ماوەی دو هەفتەدا چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردن و هێزە ئەمنیەکاندا دەکرێت.
لە ماوەی سێ مانگیشدا پێداچونەوە بە دەستوردا دەکرێت و ژمارەیەکی پرۆژەیاسای گرنگ پەسەند دەکرێن

 

ئەوەش خراوەتەڕو، لە ماوەی سێ مانگیشدا پێداچونەوە بە دەستوردا دەکرێت و ژمارەیەکی پرۆژەیاسای گرنگ پەسەند دەکرێن کە پەیوەندی بە داواکاری خۆپیشاندەرانەوە هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP