هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

کۆبونەوەی سەرۆک بەرهەم و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات

- 11/13/2019 12:55:00 PM 3697 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆتاییهات و کەمێک لەمەوبەریش بارزانی کۆشکی سەلامی بەجێهێشت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام لە بەغداو لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێکراو دواتر بەرەو ژوری کۆبونەوەکان بەڕێکەوتن، کەمێک لەمەوبەریش کۆبونەوەکە کۆتاییهات.

 باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرا

 

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گشت گەلی عێراق.