وێنەی جەنەڕاڵ مەزڵوم لەسەر تیشێرت چاپدەکرێت
ڤیدیۆ؛ ئەردۆگان لەشوێنی مانەوەی لە واشنتن دەرکەوت

- 11/13/2019 10:36:00 AM 31399 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  

لەگەڵ گەیشتنی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە واشنتن پشتیوانەکانی تورکیا لە دەوروبەری ڤیلاند هۆتێل کۆبونەوە، کە ئەردۆگانی تیادا دەمێنێتەوە، لەهەمانکاتدا بازاڕەکانی واشنتن پڕبون لەو تیشێرتانەی کە وێنەی جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەسەر چاپکراوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکتنی ئەمریکا سەردانی واشنتۆنی کرد، لەگەڵ گەیشتنی پشتیوانەکانی تورکیا لە دەوروبەری ڤیلاند هۆتێل لە واشنتن کۆبونەوە، کە ئەردۆگانی تیادا دەمێنێتەوە.
ئەردۆگان لە پەنجەرەی یەکێک  لە ژورەکانەوە دەردەکەوێت و سڵاو لە پشتیوانانی وڵاتەکەی دەکات

 

پشتیوانانی تورکیا و ئەردۆگان دروشمی "ئێمە پاڵپشتی تورکیا دەکەین لە بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە"یان بەرزکردبوەوە، هاوکات لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئەردۆگان لە پەنجەرەی یەکێک  لە ژورەکانەوە دەردەکەوێت و "سڵاو لە پشتیوانانی وڵاتەکەی دەکات".
لەگەڵ گەیشتنی ئەردۆگان لەنێو بازاڕەکانی واشنتن تیشێرتێک دەفرۆشرێت، کە وێنەی جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێی لەسەر چاپکراوە

 

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەردۆگان لەنێو بازاڕەکانی واشنتن تیشێرتێک دەفرۆشرێت، کە وێنەی جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی لەسەر چاپکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێش بەڕێكەوتنی بۆ ئەمریكا ئه‌ردۆگان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئه‌نقه‌ره‌، لەلێدوان بە میدیاكانی رایگەیاندبو، ''له‌ چوارچێوەی سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ ئه‌مریكا به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یخه‌مەڕو كه‌ فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستێكه‌ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵه‌یه‌".
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە نازناوی جەنەڕاڵی پێبەخشراوە

 

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە نازناوی "جەنەڕاڵ"ی پێبەخشراوە، ئەو سەرکردایەتی شەڕڤانانی کرد بۆ لەناوبردنی داعش لە ساڵی 2011 و کۆتایی هێنان بەخەلافەتی ئەو رێکخراوە چەکدارییە، کە هەڕه‌شەیان لە مرۆڤایەتی دەکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP