بەپەلە

پاش 131 ساڵ، بۆ یەكەمینجار ژنێك دەبێتە سەرنوسەری "فاینەنشاڵ تایمز"

- 11/12/2019 11:30:00 PM 1756 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێكی بەرەگەز لوبنانی، بوە یەكەمین ژن لە مێژوی رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز ببێتە سەرنوسەر، كە 131 ساڵ لەمەوبەر ئەو رۆژنامەیە دامەزراوە.رولا خەلەف، كە بە رەگەز لوبنانیە، بوە یەكەمین ژن لە مێژوی رۆژنامەی فایەنەنشاڵ تایمز-دا كە پێگەی سەرۆكایەتی رۆژنامەكە بگرێتە دەست، لە لێدوانێكیشدا لیۆنێل باربەر، سەرۆكی ئێستای رۆژنامەكە رایگەیاند لە مانگی كانونی دوەمدا پێگەكەی بۆ رولا چۆڵدەكات.
رۆلا لە 20 ساڵ لەمەوبەرەوە پێگەی جێگری سەرنوسەر و جێگری سەرنوسەری كاروباری دەرەوە و جێگری سەرنوسەری  كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەرگرتوە

 

پاش دەستبەكاربونی لە فاینەنشاڵ تایمز، رۆلا لە 20 ساڵ لەمەوبەرەوە پێگەی جێگری سەرنوسەر و جێگری سەرنوسەری كاروباری دەرەوە و جێگری سەرنوسەری  كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەرگرتوە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوشدا هەوڵیداوە بۆ زیادكردنی ژمارەی ژنانی خوێنەر و ژنانی سەرنوسەری رۆژنامەكان.

گەیشتنم بە پێگەی سەرنوسەری رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز، شەرەفێكی گەورەیە بۆ من، كە رۆژنامەكە یەكێكە لە رەگ داكوتاوترین رۆژنامەكانی جیهان

 

لەمیانی وەرگرتنی پۆستەكەیدا، رۆلا رایگەیاند "گەیشتنم بە پێگەی سەرنوسەری رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز، شەرەفێكی گەورەیە بۆ من، كە رۆژنامەكە یەكێكە لە رەگ داكوتاوترین رۆژنامەكانی جیهان".

"هەوڵدەدەم بۆ بەردەوامیدان بە دەستكەوتەكانی لیۆنێل باربەر، سەرۆكی ئێستای رۆژنامەكە

 

ئاماژەی بەوەشكرد "هەوڵدەدەم بۆ بەردەوامیدان بە دەستكەوتەكانی لیۆنێل باربەر، سەرۆكی ئێستای رۆژنامەكە، هەستێكی سوپاسگوزارانەشم هەیە لەماوەی ئەو چەند ساڵانەی رابردودا رێنیشاندەرم بوە".

رولا دەچێتە پاڵ كاسرین فاینەر، سەرنوسەری رۆژنامەی گاردیان-ی بریتانی، كە یەكێكە لەو كەمینە ژنانەی پێگەی سەرنوسەری رۆژنامە گەورە و نێودەوڵەتیەكانی بریتانیا-یان بەدەستهێناوە

 

بەو هەنگاوە، رولا دەچێتە پاڵ كاسرین فاینەر، سەرنوسەری رۆژنامەی گاردیان-ی بریتانی، كە یەكێكە لەو كەمینە ژنانەی پێگەی سەرنوسەری رۆژنامە گەورە و نێودەوڵەتیەكانی بریتانیا-یان بەدەستهێناوە.

رولا خەلەف، لەدایكبوی وڵاتی لوبنانە و پێش 20 ساڵ لە رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز-ی جیهانی دەستكردوە بە كاركردن، پێش دەستبەكاربونی لەو رۆژنامەیە لە رۆژنامەی فۆربس لە نیویۆرك كاریكردوە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانكۆی كۆڵۆمبیا.

رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز، رۆژنامەیەكی جیهانیە كە پێگەی سەرەكی لە شاری لەندەن-ی بریتانیایە، لەمساڵدا رێژەی خوێنەرانی گەیشتوەتە یەك ملیۆن خوێنەر، هاوكات تێكڕای رێژەی بەشداربوانی لە ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گەیشتوەتە لەسەدا 75.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP