بەپەلە

ئەم هەفتەیە موچەی دو وەزارەت و دو توێژ دابەشدەكرێت

- 11/12/2019 10:51:00 PM 44274 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند،"ئەم هەفتەیە موچەی دو وەزارەت و دو توێژ دابەشدەكرێت".

ئەو سەرچاوەیەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،"بڕیار سبەی چوارشه‌ممه‌ 13/11/2019، موچه‌ی مانگی 8ی وەزارەتی ته‌ندروستی دابەشبكرێت.

وتیشی،"دو سبەی پێنجشەممە 14/11/2019، موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانى سیاسى دابه‌ش ده‌كرێت.

هەمو مانگێگ وەزارەتی دارایی لە پێنجی مانگ بەدواوە، دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات. دابەشكردنەكەش بە دو قۆناغە، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP