خەندان-
ئه‌مرۆ سێ شەممە، حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى له (ئه‌نیس ئید بانیپاڵ)به‌رێوبه‌رى په‌یمانگاى فه‌ره‌نسى -هه‌ولێر، (كامه‌ران ئه‌حمه‌د) جێگرى سه‌رۆكى په‌یمانگاى فه‌ره‌نسى-هه‌ولێر كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردولا كرا‌و جه‌خت له پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى و ئه‌نجامدانى چالاكى هاوبه‌ش كرایه‌وه.
ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ى كلتور، خۆمان به‌گه‌لان بناسێنین
ههرلهمیانى دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رۆڵى فه‌ره‌نساى له دۆستایه‌تى گه‌لى كورد به‌رزنرخاند وتى، ئێمه پێزانینمان هه‌یه بۆ دۆستایه‌تى فه‌ره‌نسا، ئێمه ئێستا پێویستمان به ئاڵوگۆڕى كلتورى هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، چونكه وڵاتێكه كلتور و فه‌رهه‌نگێكى رێكخراوى هه‌یه، ئێمه‌ش به‌درێژایى مێژو كار له‌سه‌ر له ناوبردنى كلتورمان كراوه بۆیه پێویستمان به‌كارى جددى تر هه‌یه بۆ پاراستنى.
وتیشی،"ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ى كلتور، خۆمان به‌گه‌لان بناسێنین، ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى خه‌بات و چه‌كدارى به‌ده‌ستمان نه‌هێناوه له رێگه‌ى نیشاندانى كلتور و فه‌رهه‌نگمان به‌گه‌لانى جیهان به‌ده‌ستى بهێنین.
ئێمه ئاماده‌ى هەمو جۆرە ئاسانكارى و پاڵپشتیەكین بۆ ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش و ئاڵوگۆرى كلتورى نێوانمان
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان راشیگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌ى هەمو جۆرە ئاسانكارى و پاڵپشتیەكین بۆ ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش و ئاڵوگۆرى كلتورى نێوانمان.
لاى خۆشیه‌وه ئه‌نیس ئید بانیپاڵ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرى بە ئەنجامدانی كار‌و چالاكیى هاوبه‌ش و ئاڵوگۆرى فه‌رهه‌نگى و كلتورى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان.