بەپەلە

منداڵێك بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

- 11/12/2019 10:09:00 PM 12518 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،"ئەمشەو لە روداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی حاجیاوا منداڵێك گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،" ئەمشەو كاتژمێر 8:10 خولەك، لە گەڕەكی راپەڕینی ناحیەی حاجیاوا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب گراند، منداڵێكی تەمەن 7 ساڵی شێلاو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا".

وتیشی،" منداڵەكە ناوی (ح.ی) لە ڕەگەزی نێر بوە، شۆفێرەكەش ناوی (هـ .ع) و تەمەنی 22 ساڵەو لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەرو بە ماددەی 24ی هاتوچۆ راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP