بەپەلە

پۆمپیۆ و عەبدولمەهدی تایبەت بە دۆخی عێراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

- 11/12/2019 9:32:00 PM 1801 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەبارەت بە دۆخی ئەمدواییەی عێراق و روبەڕوبونەوەی رێكخراوی چەكداری داعش و چەند پرسێكی دیكە، ئەمڕۆ سێشەممە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا، مایك پۆمپیۆ، جەختی كردوەتەوە لەسەر ئەوەی كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بنەمایەكی سەرەكییە لە هەمو سیستمە دیموكراسیەكاندا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق و بەكارهێنانی هێزی سەركوتكار لە دژی خۆپیشاندەران سەركۆنە كردوە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق و بەكارهێنانی هێزی سەركوتكار لە دژی خۆپیشاندەران سەركۆنە كردوە.

پێویستە دەستبەجێ هەنگاوی جددی بنێت بۆ چارەسەركردنی داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندەران و لە رێگەی چاندنی چاكسازی و چارەسەركردنی گەندەڵی

 

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندوە،"وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا بە عادل عەبدولمەهدی وتوە پێویستە دەستبەجێ هەنگاوی جددی بنێت بۆ چارەسەركردنی داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندەران و لە رێگەی چاندنی چاكسازی و چارەسەركردنی گەندەڵی"

تەئكیدیشی كردوەتەوە، ئەمریكا هەمیشە پابەندە بە پشتگیریكردنی عێراق و سەروەری خاكەكەی لە بوارەكانی بنیاتنانەوە و گەشەسەندندا، لە چوارچێوەی رێكەوتنی ستراتیژی كە لەنێوان ئەمریكا و عێراق واژۆكراوە.

هاوكات دوپاتیكردوەتەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە روبەروبونەوەی داعشدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP