بەپەلە

دایکێک پێش كوشتنی دو کوڕەکەی: من ژیانم پێداون دەشتوانم لێتان بستێنمەوە

- 11/12/2019 8:14:00 PM 33607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سارا باراس و هاوسەرەکەی، دانیان بەوەداناوە کە هەردو کوڕەکەی خۆیان کوشتوە، لە مانگی ئایاردا، لە شاری شیفیلد لە ئینگلتەرا، هەروەها پلانیان داناوە بۆ کوشتنی چوار منداڵەکەی دیکەی خێزانەکەیان.

کاما مێلی، کە یەکێکە لە شایەت حاڵەکان لەبەردەمی دادگادا وتی: ئەوان دەترسان لەوەی منداڵەکانیان ببرێت بۆ خانەی چاودێری، هەروەها وتیشی کە کاتێک بە بەردەمی ماڵیاندا هاتوم گوێم لێبوە سارا وتویەتی "من ژیانم پێیان داوە، دەشتوانم لێتان بستێنمەوە".

سارا هەوڵی داوە هەردو کوڕە تەمەن 13 و 14 ساڵەکەی بە خواردنی دەرمان بکوژێت، بەوەی هەمو دەرمانەکانی ماڵەکەیان کۆکردوەتەوە و دو منداڵە گەورەکەیان ناچار کردوە بەوەی بیانخۆن، بۆ ئەوەی لە نیوە شەودا گیان لەدەست بدەن.

دوای ئەوەی دایکەکە زانیویەتی دەرمانەکان کاریگەریەکی لەو شێوەیەی نەبوە، هەوڵیداوە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەدوای رێگەیەکی دیکەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانیان بهێنێت.

ساراو هاوسەرەکەی سەرەتا کوڕە گەورەکەیان کوشتوە دواتر کوڕە بچوکەکە، پارچەیەک جلی خۆی لە دەوری ملیان ئاڵاندوە بۆ ماوەی 3 خولەک، دواتر نایلۆنێکی زبڵی کردوە بەسەریاندا بۆ ئەوەی لە مردنیان دڵنیاببنەوە.

دواتر چوار منداڵەکەی تری بردوەتە ژوری نوستن پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردوە، پێی راگەیاندون کە ویستویەتی هەر شەش منداڵەکەی خۆی بکوژێت، پاشان  کۆتایی بە ژیانی خۆشی بهێنێت.

شایەتحاڵەکە وتیشی کە سارا بە منداڵی زیانی پێگەیشتوە و بەهۆیەوە توشی نەخۆشی دەرونی بوە، ئەمەش هۆکاربوە بۆ ئەوەی بەم شێوە دڕندانە کۆتایی بە ژیانی منداڵەکانی بهێنێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP