بەپەلە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لەکۆبانێ تورکیا تەقە لەخۆپیشاندەران دەکات

- 11/12/2019 7:27:00 PM 1440 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسوریا رایگەیاند، سوپای تورکیا لە کۆبانێ تەقە لەخۆپیشاندەرانی کورد دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، لەمیانەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیدا لەکۆبانی، سوپای تورکیا  تەقەی لەخۆپیشاندەرانی مەدەنی کردوە و بەهۆیەوە دو کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربون.
ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆ کۆبانێ بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای روسیا بوە و تورکەکان گولەیان لەهاوڵاتیانی مەدەنی نەگواستۆتەوە

لەراگەیەنراوەکەی روانگەی سوریدا هاتوە، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆ کۆبانێ بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای روسیا بوە و تورکەکان گولەیان لەهاوڵاتیانی مەدەنی نەگواستۆتەوە.

تەقەی سوپای تورکیا بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی کۆبانێ پاش ئەوە هات کە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر داگیرکارییەکانی تورکیا سوپای ئەو وڵاتەیان بەردبارانکردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، مستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، سوپای تورکیا تەقە لەو ژن و منداڵ و خەڵکە ناڕازییە دەکات کە دەچنە سەر رێی قافڵەی هێزە داگیرکەرەکەیان و دەیانکوژن.

بالی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ڤیدیۆیی کوژران و برینداربونی بەشێک لەخۆپیشاندەرانی بڵاوکردۆتەوە بەدەستی هێزەکانی سوپای تورکیا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP