بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هودا پار دەکات

- 11/12/2019 7:01:00 PM 1176 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دۆزی ئازاد ناسراو بە هوداپار کرد بە سەرۆکایەتی ئیسحاق ساغڵام سەرۆکی گشتی پارتەکە.

لەدیدارەکەدا جەخت لە سەر گرنگی خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد و رێزگرتن لە داخوازییە رەواکانی و چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی پرسی کورد کرایەوە کە فاکتەری سەرەکی ئاشتی و ئارامییە لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئاماژە بە بایەخی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە کرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP