بەپەلە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دواخست

- 11/12/2019 6:40:00 PM 1977 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دواخست.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدابە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆ كاتێك كە لە داهاتودا دیاریی دەكرێت.

هەر بە گوێرەی بڕیارەكە، ئەنجومەنی وەزیران، دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كردون بۆ پەسەندكردنی.

رۆژی 22/7/2019 پەرلەمانی عێراق دوای گفتوگۆیەكی زۆر، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد و بڕیاردرا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە كەركوكیشەوە جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP