رێواز فایەق: ئێمە هێندەی بە ئارامی و سەلیقە ئیش دەکەین هێندە قسە ناکەین

- 11/12/2019 6:34:00 PM 2602 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای بردنەوەی داواكەی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،"ئێمە هێندەی بە ئارامی و سەلیقە ئیش دەکەین هێندە قسە ناکەین".

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند،"پەرلەمانی کوردستان شەرەفی بردنەوەی داوایەکی چارەنوسسازی لەبەردەمی دادگای فیدراڵی بەرامبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێبڕا".
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان هێندەی بە ئارامی و سەلیقە ئیش دەکەین هێندە قسە ناکەین، بۆیە بەرهەمی ئەو ئارامی و خۆڕاگریە، شەرەفمەندبونە بە پێشەنگایەتی داکۆکیکردن لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت،"ئێمە بە بردنەوەی ئەو داوایە لەڕێگەی پارێزەرمان (سەردار هەرکی)، لەسەر خواستی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، مافی دەنگدانمان بۆ هەزاران کوردستانی لەکەرکوک و خانەقین و شەنگال و مەخمور گێڕایەوە".

نوسیویشیەتی،"ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان هێندەی بە ئارامی و سەلیقە ئیش دەکەین هێندە قسە ناکەین، بۆیە بەرهەمی ئەو ئارامی و خۆڕاگریە، شەرەفمەندبونە بە پێشەنگایەتی داکۆکیکردن لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان"

ئەوە ئێمە بوین بەکردەوە سەلماندمان لۆژیکی یاسایی و ئەرگیومێنتی پەرلەمان بەهێزترین و باشترینە و دەتوانێت مافی دەستوری میلەتەکەمان وەدەستبهێنێتەوە

 

لە كۆتایی پۆستەكەیدا رایگەیاندوە،"ئەوە ئێمە بوین بەکردەوە سەلماندمان لۆژیکی یاسایی و ئەرگیومێنتی پەرلەمان بەهێزترین و باشترینە و دەتوانێت مافی دەستوری میلەتەکەمان وەدەستبهێنێتەوە، بۆیە لە ناو دادگای فیدراڵی لەسەر یاسایەک کە ڕەهەندێکی سیاسی هەیە، داواکەمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بردەوە".

پێشتر خەندان لە هەواڵێكدا بردنەوەی داوایەكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق خستەرو، ئاشكراشیكرد كە سەرۆكی پەرلەمان ئامادەكارییەكانی تەواوبون بۆ تۆماركردنی داواكارییەكی دیكە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە یاسای كارگێڕی دارایی گشتی عێراق ژمارە 6ی ساڵی 2018 كە تیایدا دەسەڵاتە داراییەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا كراوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP