نهێنی کوشتنی فەرماندە باڵاکەی بزوتنەوەی جیهادی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاشکرابو

- 11/12/2019 5:43:00 PM 11632 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد بڕیاری کوشتنی فەرماندە باڵاکەی بزوتنەوەی جیهادی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە پاش بڵاوبونەوەی وێنەی ڤیدیۆیی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەرکرا کەتێیدا دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیکی ئەو هۆڵە دەبیسترێت کە تێیدابوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردوە دو مانگ بەرلەئێستا و پاش ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیکی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بیسترا و دەستبەجێ سەرۆک وەزیران هۆڵەکەی بەجێهێشت، بڕیاری کوشتنی بەها ئەبو عەتا فەرماندەی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دەرکراوە.
سەرەتا بڕیاری کوشتنەکە دەرکراوە، بەڵام دواتر بەمەبەستی رەخساندنی کاتێکی گونجاو بڕیاری جێبەجێکردنەکەی دواخراوە

بەپێی سەرچاوەکە، سەرەتا بڕیاری کوشتنەکە دەرکراوە، بەڵام دواتر بەمەبەستی رەخساندنی کاتێکی گونجاو بڕیاری جێبەجێکردنەکەی دواخراوە.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی عەکای ئیسرائیلی، هەفتەی رابردو پاش کۆبونەوەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل، رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری کوشتنی ئەو فەرماندە باڵایەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دراوە.

دوێنێ دوشەممە هەواڵی تیرۆرکردنی بەها ئەبو عەتا فەرماندەی بزتنەوەی جیهادی فەلەستینی راگەیەنراو دەستبەجێ بزوتنەوەکە بڕیاری تۆڵەکردنەوەی دەرکرد.


دو مانگ بەرلەئێستا، میدیای ئیسرائیل وێنەیەکی ڤیدیۆیی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کەبەشداری لەکۆنفرانسێکی هەڵبژاردندا کردبو و دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیکی شوێنەکەی دەبیسترێت.

هاوکات، بەهۆی کوشتنی ئەو فەرماندە باڵایەی بزوتنەوەی جیهادی فەلەستینی، بزوتنەوەکە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە زیاتر لە 50 موشەکی ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرد و سوپای ئیسرائیلیش بڕیاری وەڵامدانەوە و دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەزە دەرکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP