خەندان-
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكانی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەی كوژراوانی فەلەستین گەیشتە پێنج كەس و ژمارەیەكی دیكەش بریندارن.
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كەرتی غەززە ئەنجامدا، لە ئاكامی ئەو هێرشانەش ژمارەیەك فەڵەستینی برینداربون و تا ئێستاش بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.
پێشتریش سوپای ئیسرائل رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانیەكانیانەوە بۆ سەر كەرتی غەززە، هاوڵاتیەكی فەڵەستینی كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی سوپای ئیسرائیل، هێرشە ئاسمانیەكانیان دو كەسی بەئامانج گرتوە، كە لەسەر ماتۆڕسكیلێك بون لە باككوری ناوچەكە و "چالاكوانی ئیسلامی بون، كە بەڕێگەوەبون بۆ رەوانەكردنی موشەك بەرەو ئیسرائیل".
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمرۆ سێشەممە هەزاران هاوڵاتی فەڵەستینی تەرمی ئەبو عەتا-ی بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و هاوژینەكەیان بەخاكسپارد، بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی لایەن و حزبە دیارەكانی فەڵەستین.
هاوكات سەپای ئیسرائیل رایگەیاندوە لە وەڵامی كوشتنی ئەبو عەتا، زیاترلە 100 موشەك ئاراستەی پێگە ئیسرائیلیەكان لە كەرتی غەززە و ناوچەی گوشدان-ی باشوری تەلئەبیب كراوە و هێزەكانیان توانیویانە رێگری لە 20 موشەك بكەن.