بەپەلە

رێواز فایەق داواكەی لە محەمەد حەلبوسی بردەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوایەكی دیكە لە دادگای فیدڕاڵی تۆماردەكات

- 11/12/2019 5:10:00 PM 22799 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان توانی سكاڵایەكی یاسایی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بباتەوە، لەئێستادا ئامادەكارییەكانی تەواوبون بۆ تۆماركردنی داواكارییەكی دیكە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە یاسای كارگێڕی دارایی گشتی عێراق ژمارە 6ی ساڵی 2018 كە تیایدا دەسەڵاتە داراییەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا كراوە.

لە ماوەی رابردودا هەریەك لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی و چەند لایەنێكی دیكە لە رێگەی ئەنجومەنی دادی هەرێمی كوردستانەوە، سكاڵایان لە دژی پێشێلكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی تۆماركرد، دوا بەدوای ئەوانیش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی پارێزەرەكەیەوە (سەردار سەباح هەركی) داوایەكی لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركرد.

دواجار دادگای فیدڕاڵی عێراق بە واژۆی هەر 9 ئەندامەكەی داواكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكردو بڕیاریدا بە هەمواركردنەوەی هەمو ئەو ماددانەی لە هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا جگە لە پارێزگاكانی هەرێم دەنگی لەسەردرابو

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، دواجار دادگای فیدڕاڵی عێراق بە واژۆی هەر 9 ئەندامەكەی داواكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكردو بڕیاریدا بە هەمواركردنەوەی هەمو ئەو ماددانەی لە هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا جگە لە پارێزگاكانی هەرێم دەنگی لەسەردرابو، كە تیایدا هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نەیاندەتوانی لەو شوێنانە دەنگ بدەن كە لێی ئاوارەن، بەوەش كورد زیانێكی زۆری دەركرد.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان توانیویەتی داواكەی لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بباتەوە، بەوەش مافی دەنگدان بۆ هەزاران كوردی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان گەڕایەوە

 

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان توانیویەتی داواكەی لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بباتەوە، بەوەش مافی دەنگدان بۆ هەزاران كوردی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان گەڕایەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی هەمان پارێزەرەوە، ئامادەكارییەكانی تەواوكردوە بۆ پێشكەشكردنی داوایەكی دیكە لەدادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە یاسای كارگێڕی دارایی گشتی عێراق ژمارە 6ی ساڵی 2018 كە چەندین ماددەی نادەستوری تێدایە 

 

خەندان زانیویەتی،"سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی هەمان پارێزەرەوە، ئامادەكارییەكانی تەواوكردوە بۆ پێشكەشكردنی داوایەكی دیكە لەدادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە یاسای كارگێڕی دارایی گشتی عێراق ژمارە 6ی ساڵی 2018 كە چەندین ماددەی نادەستوری تێدایە و لە دوای 1ی 1ی 2020 لەبەردەم دادگای ناوبراو پێشكەش دەكرێت".

لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2018دا بەشێكی زۆری دەسەڵاتە داراییەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوەتەوە و وەكو پارێزگای مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، بەبردنەوەی داواكە، مافی هەرێم بون و دەسەڵاتە دەستورییەكانی هەرێم دەگەڕێنرێتەوە

 

بەپێی زانیارییەكانی خەندان"لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2018دا بەشێكی زۆری دەسەڵاتە داراییەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوەتەوە و وەكو پارێزگای مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، بەبردنەوەی داواكە، مافی هەرێم بون و دەسەڵاتە دەستورییەكانی هەرێم دەگەڕێنرێتەوە".

دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق:



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP