بەپەلە

سەرۆک بەرهەم ساڵح کارنامەی باڵیۆزی نوێی بریتانیای وەرگرت

- 11/12/2019 1:19:00 PM 1601 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ستیڤن ھیک، باڵیۆزی نوێی بریتانیای لە عێراق وەرگرت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ستیڤن ھیک، باڵیۆزی نوێی بریتانیای لە عێراق وەرگرتوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی مەراسیمەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و بریتانیا و پێویستی بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی ھاریکاری دو قۆڵی لەگشت بوارەکاندا کرد، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە ئەرکەکانیدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP