بەپەلە

شەمپانزیاکان لەگوندێکی ئۆگەندا هەڕەشە لەژیانی مرۆڤەکان دەکەن

- 11/12/2019 1:06:00 PM 10668 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-           

لەگوندی موهرۆرۆ لەئۆگەندا شەڕێکی کێویانەی توند لەنێوان دانیشتوانی ئەو گوندەو شەمپانزیاکاندا هەیە، بەجۆرێک شەمپازیاکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر گوندەکەیان و منداڵانی ئەو گوندە دەڕفێنن و پاشان دەیانکوژن.
ساڵی 2014 لە گوندی مۆهرۆرۆ لە ئۆگەندا مەیمونی جۆری شەمپانزیا منداڵێکی بچوکیان لەدەست دایکی رفاندوە

 

کەناڵی ناشیۆناڵ جیۆگرافیک، ساڵی 2014 ئاماژەی بەوەکرد، لە گوندی مۆهرۆرۆ لە ئۆگەندا مەیمونی جۆری شەمپانزیا منداڵێکی بچوکیان لەدەست دایکی رفاندوە و دەست و سەری منداڵەکەیان لێکردوەتەوە، پاشان سکیان هەڵدڕیوە و گورچیلەی منداڵەکەیان بەدەست دەرکردوە.
تا ئێستا شەمپانزیاکان بەردەوام دەگەڕێنەوە بۆ ئەو گوندە و لە پەنجەرەوە دەڕوانن بۆ ناو ماڵەکان

 

لەوکاتەوە تا ئێستا شەمپانزیاکان بەردەوام دەگەڕێنەوە بۆ ئەو گوندە و لە پەنجەرەوە دەڕوانن بۆ ناو ماڵەکان، سێ منداڵیان کوشتوە و شەشی دیکەشیان بریندارکردوە.
 The chimps still return to the village of Kyamajaka where the 2014 incident happened and stare into windows
تا ئێستا کەس نازانێت هۆکاری هێرشی شەمپانزیاکان بۆ سەر منداڵان لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە، بەڵام هەندێک هۆکارەکەی بۆ دڕندەیی و ویستی فێربونی شەمپازیاکان دەگەڕێننەوە.
یەکێک لەهۆکارەکان بۆ زۆربونی رێژەی شەمپانزیا دەگەڕێتەوە، کە لەبەشی رۆژئاوای ئۆگەندا لەسەرانسەی ناوچەکەدا بڵاوبونەتەوە

 

یەکێک لەهۆکارەکانی دیکەش بۆ زۆربونی رێژەی شەمپانزیا دەگەڕێتەوە، کە لەبەشی رۆژئاوای ئۆگەندا لەسەرانسەی ناوچەکەدا بڵاوبونەتەوە.

کوشتنی شەمپازیا سەرپێچی یاسایە لە ئۆگەندا، هەرئەمەش وایکردوە زیاتر لە 300 هەزار شەمپانزیا لەو وڵاتەدا بونی هەبێت.
کاتێک دەچین بۆ سەر کار شەمپانزیاکان هێرش دەکەنە سەر ماڵ و کۆگاکانی خواردنەکانیان

 

خەڵکی ئەو گوندە دەڵێن، کاتێک دەچین بۆ سەر کار شەمپانزیاکان هێرش دەکەنە سەر ماڵ و کۆگاکانی خواردنەکانیان.
 Some communities in Uganda live in fear of chimpanzees
شەمپانزیا بەوە ناسراوە هەندێک جار گای کێوی دەکوژێت و گۆشتەکەی دەخوات، بەڵام ئەو کاتەی مرۆڤ دەبینن هەست بە ترس دەکەن، ئەوەش وایکردوە زیاتر وەک دوژمن لێی بڕوانن و مامەڵەی دوژمنکارانەی لەگەڵدا بکەن.
بەردەوام ترسی ئەوەم هەیە شەمپازیەکی دیکە بێت و منداڵەکانم بکوژێت

 

دایکی ئەو منداڵەی ساڵی 2014 لەلایەن شەمپانزیاکانەوە کوژراوە دەڵێت، "بەردەوام ترسی ئەوەم هەیە شەمپازیەکی دیکە بێت و منداڵەکانم بکوژێت".
 Ntegeka Semata now lives in an inadequate new home that is safe from chimps but has no land to farm
هەرچەندە ئەو دایکە لەدوای روداوەکەوە خێزانەکەی لە ناوچەکە دورخستوەتەوە، بەڵام شوێنە نوێکەشی ئەوەندە ئارام نیە کە خێزانەکەی تێدا بە ئاسودەیی بژین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP