بەپەلە

ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان داوا لە حكومه‌تی هەرێم دەکەن ده‌سه‌ڵاته‌كانیان فراوانتر بکات

- 11/12/2019 12:43:00 PM 978 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
 
ئه‌نومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ژماره‌یه‌ك داواكاری ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان فراوانتر ببێت و كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بگونجێت.
هەرسێ سەرۆكایەتی ئەنجومەن پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌

 

ئەمرۆ هەرسێ سەرۆكایەتی ئەنجومەن پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی لیستێك له‌ داواكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پێشكه‌ش كردنی به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
لیستێكی داواكاری و پێداویستی و دەستكراوەییمان ئامادەكردوە بۆ ئەوەی لەو كۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی بكەین

 

عەلی ره‌شید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێمە لیستێكی داواكاری و پێداویستی و دەستكراوەییمان ئامادەكردوە بۆ ئەوەی لەو كۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی بكەین، بۆ ئه‌وه‌ی دەسەڵاتەكانمان فروانتر بكات".
ئەو لیستەی داواكارییەكانمان بریتییە لە پێشكەشكردنی زیاتری خزمەت بە هاوڵاتیانی كوردستان و خۆگونجاندنی ئەنجومەنەكانە لەگەڵ بەرنامەی كابینەی نوێ

 

هاوکات له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئازاد حەمەدەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمان رایگه‌یاند، "ئەو لیستەی داواكارییەكانمان بریتییە لە پێشكەشكردنی زیاتری خزمەت بە هاوڵاتیانی كوردستان و خۆگونجاندنی ئەنجومەنەكانە لەگەڵ بەرنامەی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی کارەکانی داهاتویان لە چوارچێوەی بەرنامە چوار ساڵییەکەی حکومەت بێت.

ئەو کۆبونەوەیەی حکومەت و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردو پەرلەمانی کوردستان یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە و کارەکانی بۆ درێژکردنەوە تا هەڵبژاردنی داهاتو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP