بەپەلە

لە هەفتەیەکدا نزیکەى چوار هەزار کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکراون

- 11/12/2019 12:35:00 PM 2006 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تەنها لە هەفتەى ڕابردودا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سێ هەزار و 893 کۆچبەریان لە ناوچە جیاوازەکانى ئەو وڵاتە دەستگیرکردوە، کە ویستویانە بە ڕێگایەکی نایاسایی بچنە وڵاتانی یۆنان و بولگاریا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکی ئامارەکانی لە هێزەکانى پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەى تورکییەوە وەرگرتوە، لەو ماوەیەدا و تەنها لە پارێزگای ئیدرنە کە هاوسنورە لەگەڵ هەردو وڵاتی یۆنان و بولگاریا، دو هەزار و 489 کۆچبەری نائاسایی دەستگیرکراون.
یۆنان بە شێوەیەکی نایاسایی و دور لە پەیماننامە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان زۆربەى ئەو کۆچبەرانەش دەگەڕێنێتەوە تورکیا کە دەگەنە ئەو وڵاتە

 

ئاژانسەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاندوە، یۆنان بە شێوەیەکی نایاسایی و دور لە پەیماننامە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان زۆربەى ئەو کۆچبەرانەش دەگەڕێنێتەوە تورکیا کە دەگەنە ئەو وڵاتە.

هەر لە هەمان ئەو هەفتەیەدا، لە شارەکانی موگڵە، چاناکاڵ، ئیزمیر، بۆردروم، ئەنتاڵیا و ئایدن کە هەمویان دەکەونە سەر دەریا، زیاتر لە هەزار کۆچبەر لەلایەن هێزەکانى پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەوە دەستگیرکراون.
لە پارێزگاکانی کیرکلاریل و تێکیرداگ لە باکوری ڕۆژهەڵات و پارێزگای هاتای لە باشوری تورکیا 273 کۆچبەری تر دەستگیر کراون

 

هاوکات لە پارێزگاکانی کیرکلاریل و تێکیرداگ لە باکوری ڕۆژهەڵات و پارێزگای هاتای لە باشوری تورکیا 273 کۆچبەری تر دەستگیر کراون.

بەپێی ئاژانسە تورکییەکە، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون زۆربەیانی خەڵکی پاکستان، سوریا، کۆنگۆ، عێراق، ئێران، ئەفغانستان و مەغریب و میسر و بەنگلادش و سۆماڵیا و یەمەن و چەند وڵاتێکی تر بوون.
سەرجەم ئەو کۆچبەرە نائاساییانە کە لەو هەفتەیەدا دەستگیرکراون براون بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی یان نێردراون بۆ بنکەکانى کۆچبەران

 

سەرجەم ئەو کۆچبەرە نائاساییانە کە لەو هەفتەیەدا دەستگیرکراون براون بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی یان نێردراون بۆ بنکەکانى کۆچبەران لەو پارێزگایانە.

بەپێی نوێترین ئامار کە سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆیی تورکیا ڕایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە 373 هەزار و 500 کۆچبەر لەڕێگای چونیان بۆ یۆنان و بولگاریا دەستگیرکراون، کە ئەوەش زۆر زیاتر لەو کەسانەى کە ساڵی 2018 دەستگیرکران کە 268 هەزار بو.

بەپێی وتەکانی سۆیلۆ، لە ماوەى سێ ساڵی رابردودا، 172 هەزار کۆچبەری نائاسایی لەلایەن تورکیاوە دیپۆرتی وڵاتانى خۆیان کراونەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP