دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: شوێنەواری یۆرانیۆم لەناوچەیەکی رانەگەیەندراو لە ئێران دۆزرایەوە

- 11/12/2019 12:27:00 PM 1573 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، شوێنەواری پیتاندنی یۆرانیۆمیان لەناوچەیەک لەئێران دۆزیوەتەوە، کە حکومەتی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لەو ناوچەیە رانەگەیاندوە.
لە سەرچاوەیەکی مرۆییەوە توانیویانە شوێنەواری پیتاندنی یۆرانیۆم لەناوچەیەکی رانەگەیەنراو لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بدۆزنەوە

 

دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوە، لە سەرچاوەیەکی مرۆییەوە توانیویانە شوێنەواری پیتاندنی یۆرانیۆم لەناوچەیەکی رانەگەیەنراو لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بدۆزنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ناوی ئەو شوێنەی دەستنیشان نەکردوە، کە شوێنەواری یۆرانیۆمەکەیان تیادا دۆزیوەتەوە، بەڵام لەماوەی رابردودا دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردبو، کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو ناوچەیە دەکەن لە ئێران کە ئیسڕائیل رایگەیاندبو، چالاکی ئەتۆمی تیادا ئەنجامدەدرێت.
 ئێران چالاکی ئەتۆمی رانەگەیەندراو لە ناوچەی تورکزئاباد ئەنجامدەدات

 

لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران چالاکی ئەتۆمی رانەگەیەندراو لە ناوچەی تورکزئاباد ئەنجامدەدات، بۆ ئەو مەبەستەش دەزگای ئەتۆمی نێودەوڵەتی چەند نمونەیەکی لەو ناوچەیە بەمەبەستی پشکنین وەرگرتوە.

هەر لەو راگەیەندراوەدا دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردبو، ئێران چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی چڕکردوەتەوە، بەجۆرێک یۆرانیۆمی پتێنراو لە زیاتر لە 551 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراوی هەیە، ئەوەش لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 سنوری کەمتر لە 300 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ئێران دەستنیشانکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP