هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

26هەمین خولی دەرچوانی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت

- 11/12/2019 12:01:00 PM 1193 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە ئەکادیمیای سەبازی زاخۆ و بە ئامادەبونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خولی 26هەمین دەرچوانی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە بەڕێوەدەچیت، 233 ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە دەردەچنو لە چوارچیوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئەرکیان پێدەسپێردرێت.

راگەیەندنی کۆلێژی سەربازی دو- ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا و بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری دەرچوان، 233 ئەفسەری پێشمەرگە دەردەچن و لە چوارچیوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئەرکیان پێدەسپێردرێت.

ئەو ئەفسەر و پلەدارانەی پێشمەرگە لەو کەسانە پێکهاتون، کە پێشوتر خاوەن بڕوانامەی مەدەنی بون و ماوەی نۆ مانگ راهێنانی تیۆری و پراکتیکیان پێکراوە.

هاوکات لە ماوەی دامەزراندنیدا کۆلێژی سەبارزی دو- ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راهێنانی بە زیاتر لە حەوت هەزار پێشمەرگە کردوە.

ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ یەکێکە لە ئەکادیمیە پێشکەوتوەکان لەسەر ئاستی عێراق و لە روی ئیداری و دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەوە سەر بە حکومەتی عێراقە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP