هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نێودوڵەتی تایبەت بە تاوانەکانی داعش کۆبونەوە

- 11/12/2019 11:54:00 AM 325 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-     

محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و کەریم خان، سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نێودوڵەتی  تایبەت بە تاوانەکانی داعش لەعێراق کۆبونەوە.

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ کەریم خان، سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نێودوڵەتی تایبەت بە تاوانەکانی داعش کۆبونەوە و باسیان لە رۆڵی تیمی نێودەوڵەتی لە کۆکردنەوەی بەڵگەی ئەو تاوانانەی کە چەکدارانی داعش لە عێراق ئەنجامیانداوە کردوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر گرنکی هاوکاری تیمی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق کرد، لە پاراستنی ئەمنی عێراق و رێزگرتن لەدەسەڵاتەکەی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP