فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن لە پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە پاشگەزبێتەوە

- 11/12/2019 9:35:00 AM 1283 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەریەکە لە وڵاتانی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن لە پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 پاشگەزببێتەوە، هۆشداریش دەدەن لەوەی پێدەچێت نەتەوە یەکگرتوەکان سزای بەسەردا بسەپێنێت.
فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو کارانەی لەمدواییانەدا کردویەتی

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هەریەکە لە وڵاتانی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو کارانەی لەمدواییانەدا کردویەتی، کە بوەتەهۆی قورسکردنی ئەو هەوڵانەی ئەو وڵاتانە دەیدەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکەی تاران بۆ دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە کارخانەی ناوەکی فۆردۆ دەربڕیوە

 

ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکەی تاران بۆ دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە کارخانەی ناوەکی فۆردۆ دەربڕیوە، هەروەها داوایان لێکردوە پاشگەزبێتەوە لەو بڕیارە.

شەشی ئەم مانگە، دامەزراوەی وزەی ئەتۆی ئێران هەنگاوی چوارەمی لە کەمکردنەوەی پابەندیەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە جێبەجێکرد، ئەوەش بە زیادکردنی گاز بۆ ئامێرەکانی پیتاندنی ناوەکی لە وێستگەس "فۆردۆ".

فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن تەواو هاوکاری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بکات دوای ئەوەی پشکنەرێکی ئەو دەزگایەیان لە مانگی 10 دا دەستگیرکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP