بەپەلە

ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی سەرایا قودسی فەڵەستینی راگەیاند

- 11/12/2019 9:23:00 AM 7372 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتو، کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانی ئیسلامییە لە کەرتی غەززە، دەسەڵاتی غەززەش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا.
 ئەبو عەتای تەمەنی 42 ساڵ فەرماندەی هێزەکانی سەرایا قودس لە بۆردومانێکدا لە ماڵەکەیدا کوژراوە

 

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەبو عەتای تەمەنی 42 ساڵ فەرماندەی هێزەکانی سەرایا قودس لە بۆردومانێکدا لە ماڵەکەیدا کوژراوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرئیلیش ئاگاداری وردەکاری هێرشەکە بوە.

باس لەوەشکراوە، بۆ رێگرتن لە هەر روداوێکی نەخوازراو کە دوای کوژرانی ئەبو عەتا ئەگەری ئەوە هەیە روبدات، سەرجەم رێگاکانی چونە ناو غەززە داخراون و خوێندن لە ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل راگیراوە.
 ئەبو عەتا، حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانی سێ مەترسیدارترین دوژمنی ئیسرائیلن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

 

پێشتر رۆژنامەیەکی ئیسرئیلی رایگەیاندبو، ئەبو عەتا، حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانی "سێ مەترسیدارترین دوژمنی ئیسرائیلن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"، چونکە ئەوان سەرپەرشتی هەمو ئەو هێرشانە دەکەن کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەوە دەکرێتە سەر تەلئەبیب.
بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا کوژرانی ئەبو عەتای پشتڕاستکردەوە و بەڵێنیدا تۆڵەی کوژرانی ناوبراو بکات

 

لای خۆیەوە بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا کوژرانی ئەبو عەتای پشتڕاستکردەوە و بەڵێنیدا تۆڵەی کوژرانی ناوبراو بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، روبەڕوبونەوەی و بەرخودانی و بەردەوام دەبێت و کوشتنی ئەبو عەتا "بەبێ تۆڵەکردنەوە تێناپەڕێت".

لە دواین پێشهاتیشدا گروپە چەکدارییەکانی غەززە چوار موشەکیان بە ئاڕاستەی شاری ئەسدودی سنوری کردوە، کە شارێکی جولەکە نشینە، موشەکەکانیش لە باکوری غەززەوە ئاڕاستەکراون، دوای ئەوەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل لێدراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP