هیومان رایتس وۆچ: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە شێوەیەکی دڕندانە روبەڕوی خۆپیشاندەران دەبنەوە

- 11/12/2019 9:01:00 AM 1577 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، هێزەکانی سەر بە حکومەتی عێراق گازی فرمێسک رێژ و گوللەی پلاستیکی لەکاتی روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەراندا بەکاردەهێنن و مامەڵەیان لەگەڵ نارەزاییەکان بە شێوەیەکی "دڕندانە" بوە.
هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بە گوللە روبەڕوی ناڕەزاییەکان بونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردوە

 

ئەو رێکخراوە کە لەسەر ئاستی جیهان چاودێری رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە راپۆرتێکدا رایگەیاندوە، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بە گوللە روبەڕوی ناڕەزاییەکان بونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەکو هەوڵێکیش بۆ ئەوەی جیهان کاردانەوە توندوتیژییەکانی بەرامبەر خۆپیشاندەران نەبینێت، حکومەتی عێراق هێڵەکانی ئینتەرنێتی لە وڵاتدا بڕیوە.
 تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان

 

ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی عێراقی گرتوەتەوە، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش 319 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربون.
هەرچەندە یەكێتی ئەوروپا ئیدانەی توندوتیژییەکانی عێراق کردوە، بەڵام ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە وەکو ئێران بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بێدەنگن

 

هیومان رایتس وۆچ باسی لەوەشکردوە، هەرچەندە یەكێتی ئەوروپا ئیدانەی توندوتیژییەکانی عێراق کردوە، بەڵام ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە وەکو ئێران بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بێدەنگن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا لە نەوەیەکگرتوەکان دەکەن بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران پێداچونەوە بە لیستی عێراق لە بواری مافەکانی مرۆڤدا بکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP