ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبنەوە

- 11/12/2019 8:57:00 AM 1435 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کۆدەبنەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆ دەکەن.
 
ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆ دەکەن، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش پرسی لامەرکەزی ئیدارەییە. 
دەمانەوێت هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی کارەکانی داهاتویان لە چوارچێوەی بەرنامە چوار ساڵییەکەی حکومەت بێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی کارەکانی داهاتویان لە چوارچێوەی بەرنامە چوار ساڵییەکەی حکومەت بێت.
لەماوەی رابردو پەرلەمانی کوردستان یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە و کارەکانی بۆ درێژکردنەوە تا هەڵبژاردنی داهاتو

 

ئەو کۆبونەوەیەی حکومەت و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردو پەرلەمانی کوردستان یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە و کارەکانی بۆ درێژکردنەوە تا هەڵبژاردنی داهاتو.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشیکرد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەن کۆبونەوەی راوێژکاری دەکەن و دواتر لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکانی هەولێر و دهۆکیش بەهەمانشێوە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی ئەجێندای کۆبونەوەیەکەیان لەگەڵ حکومەت دابڕێژن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP