موچەی وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت

- 11/12/2019 8:40:00 AM 30460 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP