خەندان-
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"هه‌مو کارێک ده‌که‌ین بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست".
عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند،"چۆن هه‌وڵ و داواکاریمان هه‌بوه بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژو گرێبه‌ست و به بڕیارێک مامۆستایانی گرێبه‌ست کرا به‌هه‌میشه‌یی، بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و مامۆستای وانه‌بێژیش هه‌مو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین".
خولی پێش‌و دژی بڕینی 150 هه‌زاری ده‌رماڵه‌ی مامۆستا بوم، ئه‌م خوله‌ش به هه‌مان شێوه دژی بڕینی ئه‌و دهرماڵهین
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی،"هه‌ندێک ناوه‌ند به‌مه‌به‌ست قسه‌ی منیان گۆڕیوه، خولی پێش‌و دژی بڕینی 150 هه‌زاری ده‌رماڵه‌ی مامۆستا بوم، ئه‌م خوله‌ش به هه‌مان شێوه دژی بڕینی ئه‌و دهرماڵهین".
دەشڵێت،"قسه‌ی ئێمه ڕونه، چۆن هه‌وڵماندا بۆ ئەوەی مامۆستا بکرێت به دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی، به هه‌مان شێوه ده‌بێت زیاتر بۆ فه‌رمانبه‌ر هه‌وڵبده‌ین که کاتی کارکردنی زیاتره".
دەوامی فەرمانبەران به‌راورد به مامۆستا زۆر زیاتره
ئەوەشی خستەرو،"نهمانوهتوه ده‌وامی مامۆستا زیاد بکرێت و که‌مه، به‌ڵکو وتومانه هی فه‌رمانبه‌ران به‌راورد به مامۆستا زۆر زیاتره. چۆن مامۆستا کرا به هه‌میشه‌یی، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست که هه‌یه 10 ساڵه گرێبه‌سته پێویسته بکرێته هه‌میشه‌یی".
لە كۆتاییشدا رایگەیاند،"من خۆم پێش په‌رله‌مانتاری مامۆستا بوم و دوای په‌رله‌مانتاریش ده‌بمه‌وه مامۆستا".