دەستپاكی پەرلەمان: به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆر له‌ خەرجكردنی پێنج ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری هەبوە

- 11/11/2019 11:41:00 PM 2033 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆر له‌ خەرجكردنی پێنج ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری هەبوە"

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان،"به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی و شێوازی سه‌رفكردنی پێنج ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه‌ 11/11/2019 لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بونی جێگر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی كه‌ پێكهاتبون له‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دو له‌ دیوانی چاودێری دارایی و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یاسایی دیوانی چاودێری كۆبونه‌وه‌".

ڕیاردرا به‌دواداچون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وام بێت و لیژنه‌ چاوێری قۆناغه‌كانی كاره‌كانی دادگا بكات

 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە،"كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ده‌سپاكی ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ شاندی میوان كورته‌ باسێكی ده‌رباره‌ی شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌م پێنج ملیۆن دۆلاره‌ خسته‌ڕو كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ته‌رخانكرابو بۆ پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عەربی".

ئاماژە بەوەشكراوە،"سه‌رۆكی لیژنه‌ی دەستپاكی پەرلەمان و ئه‌ندامان پرسیار و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕو و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆر هه‌بوه‌ له‌شێوازی سه‌رفكردن و سه‌رنجی زۆریان هه‌یه‌ له‌ ورده‌كاری ڕاپۆرته‌كه‌، بڕیاردرا به‌دواداچون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وام بێت و لیژنه‌ چاوێری قۆناغه‌كانی كاره‌كانی دادگا بكات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP