وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە نەخۆشخانە تایبەتەكان

- 11/11/2019 11:29:00 PM 4441 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە نەخۆشخانەی تایبەتەكان و رایدەگەیەنێت، دەبێت هەمو جۆرە نەشتەرگەرییەك لە دوای كاتژمێر2ی پاشنیوەڕۆی ئەنجامبدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ركراوه‌،"وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتییەکان دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت هیچ جۆرە نەشتەرگەریەك لە بەیانییان ئەنجامبدرێت".

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە لە کاتژمێر (2)ی پاشنیوەرۆ لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری ئەنجامبدرێت، بەپێچەوانەوە روبەرو سزای یاسایی دەبنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP